ناوی ئیسرائیل لەسەر نەخشە سڕایەوە



ناوی دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر زۆرینەی ئەو نەخشە ئۆنلاینانە سڕدراونەتەوە کە لەلایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە خاوەندارێتییان دەکرێت.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لەگەڵ پەرەسەندن و تەشەنە کردنی زیاتری ململانێ و شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین چەند کۆمپانیایەکی دیجیتاڵی چینی کە بەشێوازی ئۆنلاین کار دەکەن وەک کۆمپانیاکانی بایدۆ و عەلی بابا ناوی ئیسرائیلیان لەناو سیستمەکانیاندا لابردووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەنەخشە ئۆنلاینەکانی چیندا ناوی هەریەکە لە ئوردن و میسر و سەرجەم وڵاتانی دیکەی دراوسێی ئیسرائیل دەردەکەوێت، بەڵام ناوی ئیسرائیل سڕاوەتەوە.

نیکەی چوار هەفتەیە شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە کەرتی غەززە دەستی پێ کردووە و لەیەکەم ڕۆژی جەنگەکەوە سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بۆردوومانی بۆسەر کەرتی غەززە دەست پێ کردووە و دەیان هەزار بینا ڕووخاوە هەزارن کەسی مەدەنی کە زۆرینەیان ژن و منداڵن لە بۆردومانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

هەندێک لە وڵاتان و بەتایبەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەشێوەیەکی ڕوون بشتگیری خۆیان بۆ ئیسرائیل دەربڕیووە، لەبەرامبەردا چەندین وڵاتی دیکە داوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە بۆردومانەکانیان کردووە کە دیارترینیان ڕوسیایە و سەرۆکی ئەو وڵاتە دەڵێت، “پێویستە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین ڕابگەیەنرێت.”

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مەمەی شیری منداڵ درا
پێشت ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مەمەی شیری منداڵ درا
وادەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان دیاریکرا
دواتر وادەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان دیاریکرا
ەیوەندیدار