تەندروستی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری هاوڵاتیان تووشی ئەنفلەوەنزا دەبن و نیشانەکانی بریتین لە تا، ژانەسەر، ئازاری جەستە و ماسولکە، هەستکردن بە ماندوێتی ئاوسانی قوڕگ، پێویستە کەسی توشبوو لەگەڵ قورسبوونی نیشانەکان تێیدا سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەی تەندروستی سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، “ئەنفلەوەنزا نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە وەرزەکانی پایز و زستاندا بڵاو دەبێتەوە و هەمووان بەتەمەنە جیاوازەکانەوە ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە هەیە.”

باسی لەوەشکردووە، ڕێگاکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە بریتین لە دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی کە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تێیاندفا دەرکەوتووە، دەشڵێت، پێویستە کەسانی تووشبوو لەکاتی پژمین و کۆکیندا دەم و لوتیان داپۆشن و ماسک و دەستەسڕ بەکار بهێنن.

جەختی لەوەکردووەتەوە، پێویستە کەسی توشبوو بەبەردەوامی پاک و خاوێنی دەستەکانی ڕابگرێت و لەشوێنی قەرەباڵغ دوور بکەوێتەوە و هەوا گۆڕکێش باشترین ڕێکاری خۆپاراستنە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە. بەپێویستیشی دەزانێت تووشبوو پشوو وەربگرێت و شلەمەنی و شەربەت زۆر بخوات و تێکەڵی و هاتووچۆ کەم بکاتەوە.

شەپۆلی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ئاسایشی دهۆک لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسێک ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر ئاسایشی دهۆک لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسێک ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار