بکوژانی کارمەندەکەی ئاسایشی بەردەڕەش دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ بڵاویکردەوە، بکوژانی ئەو کارمەندەی ئاسایشی بەردەڕەش دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە،

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لەدوای دەستکەوتنی زانیاری و گەڕانی تیمەکانمان توانرا لە ماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن و لەکاتی لێکۆڵینەوەش دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

جێی باسە ڕۆژی شەممە 28/10 کاتژمێر 2:20 خولەکی ئێوارە تەرمی کارمەندێکی ئاسایشی بەردەڕەش لە ماڵەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە بەپێی وتەی ئاسایشی ئاکرێ “بەشێوەیەکی دڕندانە و دور لەگیانی مرۆڤ بوون، ئەو کارمەندەیان شەهید کردووە”، ئەمڕۆش دوو تۆمەتبار بەتاوانی کوشتنی ئەو کەسە دەستگیرکران.

ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە بۆ خوێندکاران
پێشت ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە بۆ خوێندکاران
سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت
دواتر سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار