ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە بۆ خوێندکاران



زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاماژەبەوەدەکات فەرمانی زانکۆیی بۆ ئەو خوێندکارانە دەرکراوە کە وەرگیراون و پێویستە لە ماوەی ١٠رۆژدا مامەڵەکانیان بکەن”.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە ‌گۆڕینی شوێنی خوێندنی خوێندکاران، فۆڕمی راستەوخۆیی، فۆڕمی کورسی بەتاڵ، ئەو خوێندکارانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان نەناردووە بۆ قۆناغی کۆتایی، لیستی ئەو خوێندکارانەی سکاڵایان لە سیستەمی زانکۆلاین پێشکەشکردووە، دەرکراوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە خوێندکارانی وەرگیراو دەتوانن لە سبەینێوە دووشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە ماوەی ١٠ رۆژدا مامەڵەی خۆ تۆمارکردن ئەنجام بدەن و سەرەتا لە پۆرتاڵی خوێندکاران دەست بە ڕێکارەکان بکەن”.

لە بارەی ئەو خوێندکارانەی بە سیستمی زانکۆلاین شوێنی خوێندنیان گۆڕیوە، زانکۆکە دەشڵێت:”پێویست ناکات سەردانی تۆماری گشتیی زانکۆ بکەن، بەڵکو لە ڕۆژی دووشەممە، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا سەردانی شوێنی وەرگیرانی پێشوویان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی دۆسیە و بردنی بۆ شوێنی وەرگیراوی دووەم”.

ماوەی دوو رۆژە ژنێکی کورد لە سعودیە بێسەروشوێنە
پێشت ماوەی دوو رۆژە ژنێکی کورد لە سعودیە بێسەروشوێنە
بکوژانی کارمەندەکەی ئاسایشی بەردەڕەش دەستگیرکران
دواتر بکوژانی کارمەندەکەی ئاسایشی بەردەڕەش دەستگیرکران
ەیوەندیدار