دەستەی خانەنشینی بۆ مووچە و مامەڵەی خانەنشینی فەرمانبەران بڕیاریدا



دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ ناڕەزایەتییەکیان نییە لە گواستنەوەی پابەندییە داراییەکانی ئەو فەرمانبەرانەی بۆ خانەنشینی ڕەوانە دەکرێن تاوەكو ئەو پابەندیانە بخرێنە سەر مووچەی خانەنشینییان، هاوكات دڵنیاییش دەدات لەوەی بەرزكردنەوەی مامەڵەی خانەنشینییان دوانەکەوێت.

ماهیر حەسەن بەیاتی، سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستەی خانەنشینی گشتاندنێکی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەکان کردووە سەربارەت بە لارینەبونی دەستەکە بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی خانەنشینی فەرمانبەران، ئەوانەی دەیانەوێت شایستە داراییەکانی کاتی فەرمانبەرێتییان لەگەڵ مووچەی خانەنشینی وەرگرنەوە یاخود پابەندە داراییەکان بگوازرێتەوە بۆ دەستە و سەر مووچەی خانەنشینی.

بەیاتی دەشڵێت: “ئەو گشتاندنە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی مادەی 26ی یاسای بوجەی گشتی فیدڕاڵی ژمارە 13ی 2023 یە لەگەڵ بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پاڵپشتیکردن و زیادکردنی مووچەی خانەنشینی”.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژانە چەندین داواکاری فەرمانبەرانیان پێدەگات، کە دەیانەوێت خانەنشین ببن و گرفتی دواکەوتنی مامەڵەکانیان هەیە لە فەرمانگەکان بەهۆی بوونی پابەندی داراییان لە کاتی فەرمانبەرێتیان، كە پێویستە ئەو پابەندییانە بدەنەوە، کە ئەمەش کاتی زۆر دەگرێت.

یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشکراکرا
پێشت یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشکراکرا
وەزارەتی دارایی ڕاپۆرتێکی ڕەوانەی بەغدا کرد
دواتر وەزارەتی دارایی ڕاپۆرتێکی ڕەوانەی بەغدا کرد
ەیوەندیدار