یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشکراکرا



بەرواری دەستپێکردنی بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا و بڕیاری دوورخستنەوەی کاندیدە دوورخاوەکانیش پەسەنکرا.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی کۆمیسیاراندا بە کۆی دەنگ بڕیاری دوورخستنەوەی کاندیدە دوورخاوەکان پەسەندکرا، بەڵام ئەگەر ئەو کاندیدانە تانەکانیان پەسەندکرا و بە بەڵگە بێتاوانییان سەلماند، وەک کاندید ھەژمار دەکرێن و دەتوانن بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.

راشیگەیاندووە، بڕیاردراوە لە رۆژی یەکی مانگی داھاتووەوە بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستپێبکات، ٢٤ کاتژمێر پێش وادەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت کە دەکاتە ١٥ی کانوونی یەکەم، چونکە ١٦ی کانوونی یەکەم دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

هەسەدە تێكشكاندنی هێرشێكی سوپای سوریا و كوژرانی 19 سەربازی ڕاگەیاند
پێشت هەسەدە تێكشكاندنی هێرشێكی سوپای سوریا و كوژرانی 19 سەربازی ڕاگەیاند
دەستەی خانەنشینی بۆ مووچە و مامەڵەی خانەنشینی فەرمانبەران بڕیاریدا
دواتر دەستەی خانەنشینی بۆ مووچە و مامەڵەی خانەنشینی فەرمانبەران بڕیاریدا
ەیوەندیدار