وەزارەتی دارایی ڕاپۆرتێکی ڕەوانەی بەغدا کرد



وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە ،ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگی ڕابردوو ڕەوانەی بەغداد کرا.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی دارایی ئاشکرایکرد، ڕۆژی یەک شەممە (٢٠٢٣/١٠/٢٩) بەواژۆی وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوە ( میزان مراجعە ) ی مانگەکانی تەموزو ئاب و ئەیلولی هەرێمی کورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، کە سەرجەم داهات و خەرجیەکانی سێ مانگی ڕابردووی هەرێمی کوردستانی بەداتاو ژمارە تێدا ڕوون کراوەتەوە.

ڕەوانەکردنی ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە میدیا عێراقی و ناوخۆییەکان باسیان لەوەکردبوو، یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی ٧٠٠ ملیارەکەی بەغدا، نەگەڕاندنەوەی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەیە بۆ وەزیری دارایی عێراق، هاوکات حکومەتی هەرێم ڕوونیکردەوە، دواکەوتنی ناردنی ئەو پارەیە هیچ پەیوەندی بەو راپۆرتەوە نییە، بەڵکو حکومەتی عێراق لە دوای ٢٥ مانگەوە دەست بە ناردنی ئەو پارەیە دەکات، بەڵام وا ئەمڕۆ 29/10 یە و تائێستا کاتی ناردنی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە قەرزە دیار نییە.

دەستەی خانەنشینی بۆ مووچە و مامەڵەی خانەنشینی فەرمانبەران بڕیاریدا
پێشت دەستەی خانەنشینی بۆ مووچە و مامەڵەی خانەنشینی فەرمانبەران بڕیاریدا
وەزارەتێكی هەرێم فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
دواتر وەزارەتێكی هەرێم فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار