تورکیا سوپای سووریا بۆردومان دەکات



تورکیا پێگەیەکی سوپای سووریا لە سنووری شاری عەفرینی ڕۆئاژوای کوردستان بۆردومان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا پێگەیەکی سوپای سووریایان لە گوندی سوغانکەی سەر بە ناحیەی شێراوا بۆردومان کرد کە دەکەوێتە سنووری شاری عەفرینەوە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، یەکێك لە فڕۆکەکانی تورکیا کەوتووەتە خوارەوە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی زیانەکانی هێرشەکە ئاشکرا بکات، هاوکات میدیای فەرمی سووریاش هیچی لەو بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.

عێراق: ئامادەین بۆ ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا
پێشت عێراق: ئامادەین بۆ ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا
نۆ کوردی دیکە لە غەززە گیانیان لە دەستدا
دواتر نۆ کوردی دیکە لە غەززە گیانیان لە دەستدا
ەیوەندیدار