نۆ کوردی دیکە لە غەززە گیانیان لە دەستدا



لە ئاکامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل، نۆ ئەندامی دیکەی بنەماڵە کوردەکانی کەرتی غەززە گیانیان لەدەستدا.

کۆمەڵەی کلتووریی کوردانی ئوردن ڕایگەیاند، نۆ ئەندامی هەردوو بنەماڵەی کوردی و موراد کوردی لە کەرتی غەززە شەهیدبوون.

مەنار موراد کوردی، هەنا موراد کوردی، جەمیل موراد کوردی و هاوسەرەکەی، هەیا موراد کوردی، ڕەبا ماهیر کوردی، مەحمود موراد کوردی، سەعد کوردی و هەلا حیسام موراد کوردی، ناوی ئەو هاووڵاتییانەنە کە لە بۆردومانەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.

کۆمەڵەکە ئەوەشی خستەڕوو کە هێشتا ژمارەیەکی دیکەی قوربانییەکان لە ژێر داروپەردووی بینا بۆردومانکراوەکەدان.

تورکیا سوپای سووریا بۆردومان دەکات
پێشت تورکیا سوپای سووریا بۆردومان دەکات
سبەینێ شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا
دواتر سبەینێ شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا
ەیوەندیدار