خەڵك؛ زانیاری لەسەر دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بڵاودەكاتەوە



دابەشكردنی نەوتی حكومەتی هەرێم، كە بەرمیلی بە 103 هەزار و 500 دینارە لەناو شاری سلێمانی دەستی پێكرد و وەك بەرپرسی دابەشكردنی نەوت دەڵێت: “لە مەڵبەندی 7ەوە دەستپێدەكەن و ئەگەر نەوت وەك ئێستا بەردەست بێت سەرجەم هاووڵاتیان بەرمیلێك نەوتیان پێ‌ دەدرێت”.

تەها جەمال، بەرپرسی دابەشكردنی نەوت لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “لە ئەمڕۆوە شەممە 28ی ئۆكتۆبەر، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەناو شاری سلێمانی لە مەڵبەندی (7)ەوە دەستیپێکردووە بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەو مەڵبەندەدا وەستابوو”.

ڕوونیشی كردەوە، “دوای ئەو مەڵبەندە، دەچنە مەڵبەندەكانی (٨ و ٩ و ١٠) و بەردەوام دەبن تاوەكو سەرجەم هاووڵاتیان نەوت وەردەگرن”.

وتیشی، “هەر ماڵێك یەك بەرمیل نەوتی 200 لیتری پێ‌ دەدرێت بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئەو بڕە نەوتەی بۆیان دابین كراوە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا دەتوانن لە مەڵبەندی (1)ەوە دەست پێ‌ بكەنەوە تاوەكو سەرجەم هاووڵاتیان نەوتیان پێ‌ بدرێت.

ماوەی چەند ساڵێكە هاووڵاتیانی سلێمانی بەتەواوی نەوتیان وەرنەگرتووە و ساڵانە مەڵبەندێك یان دوو مەڵبەند نەوتیان وەرگرتووە و ساڵی ڕابردووش تەنها مەڵبەندی 6 و بەشێكی 7 نەوتیان وەرگرت و دواتر ڕاگیرا.

به‌رهه‌م ساڵح لە پەكینی پایتەختی چین بەشداری کۆڕبەند دەکات
پێشت به‌رهه‌م ساڵح لە پەكینی پایتەختی چین بەشداری کۆڕبەند دەکات
باران بارینی سەرتاسەری و سەرما دەستپێدەكات
دواتر باران بارینی سەرتاسەری و سەرما دەستپێدەكات
ەیوەندیدار