ڕاپۆرتێک: ئیسرائیلییەکان خەویان لێ ناکەوێت



ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماڵپەڕی ئیسرائیلی ناسراو بە “کاڵکالیست” بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەکارهێنانی دەرمان و ئارامکەرەوەی دەروونی ئاشکرا کرد لەناو ئسیرائیلییەکاندا ئەوەش لەدوای ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا سەریهەڵداوە کە ٢٠ ڕۆژ لەمەوبەر و لە حەوتی تشرینی یەکەمدا دەستی پێکرد.

ماڵپەڕەکە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی “ئیسرائیلییەکان خەویان نەماوە.” لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە هۆی شەڕی دژ بە ئیسرائیل، بەکارهێنانی دەرمان و دەرمانی ئارامکەرەوەی دەروونی زیادی کردووە لەناو ئیسرائیلییەکاندا زیادی کردووە..

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیواکانی قەسام هەڕەشەیان لە ئیسرائیل کرد کە ” هێزەکانی ئیسرائیل سەرکوت دەکەن و تێکیان دەشکێنن”، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ زیادبوونی کاردانەوە و بەرپەرچدانەوەی بەرفراوانی بەرەی فەڵەستینییەکان لە وەڵامدانەوەی بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی بانگەوازێکی بەپەلەی بۆ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و “خەڵکی جیهان کرد و داوایان لێکردن بە درێژایی ڕۆژانی داهاتوو خۆپیشاندانی بەکۆمەڵ ئەنجام بدەن و لەڕۆژانی هەینیشدا بەشێوەیەکی چڕتر بەشداری تێدا بکەن و داوا بکەن دەروازەی ڕەفەح بکەنەوە و کۆتایی بە جەنگی غەززە بهێنن.

“تورکیا، لە ڕۆژئاوای کوردستان ملیۆنان هاووڵاتی بێ ئاو و کارەبا کردووە”
پێشت “تورکیا، لە ڕۆژئاوای کوردستان ملیۆنان هاووڵاتی بێ ئاو و کارەبا کردووە”
عێراقییەکان دەتوانن لە ئەنقەرە پاسپۆرتی ئەلکترۆنی وەربگرن
دواتر عێراقییەکان دەتوانن لە ئەنقەرە پاسپۆرتی ئەلکترۆنی وەربگرن
پەیوەندیدار