عێراقییەکان دەتوانن لە ئەنقەرە پاسپۆرتی ئەلکترۆنی وەربگرن



وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردنەوەی سیستەمی دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ” ئەمڕۆ ماجید جەماوی، باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ئەنقەرە، سیستەمی پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی پایتەختی تورکیا کردەوە، هەنگاو و میکانیزمەکانی دەرکردنی بە هەموو وردەکارییەکانیان پەیڕەو کرد، هەروەها سەرپەرشتی دەرکردنی یەکەم کۆپی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە تورکیا کرد”.

ماجید جەماوی وتیشی، “پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی یارمەتی کەمکردنەوەی زیاتر ٪٨٤ ڕێکارە ڕۆتینی و کارگێڕییە کاغەزییەکان دەدات، هەروەها لە ماوەیەکی کورتدا پاسپۆرتەکە دەدرێتە هاووڵاتیان”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، “باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە گشتییەکان لە ئەستەنبوڵ و غازی عەنتاب بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ هاووڵاتیانی نیشتەجێی تورکیا”.

ڕاپۆرتێک: ئیسرائیلییەکان خەویان لێ ناکەوێت
پێشت ڕاپۆرتێک: ئیسرائیلییەکان خەویان لێ ناکەوێت
ئەو میلیشیا عێراقییە کێیە کە بنکەکانی ئەمریکا مووشەکباران دەکات؟
دواتر ئەو میلیشیا عێراقییە کێیە کە بنکەکانی ئەمریکا مووشەکباران دەکات؟
ەیوەندیدار