وێنەگرتنی ناو خوێندنگە و پۆلەکان قەدەغە کرا



وەزارەتی پەروەردەی عێراق جەخت دەکاتەوە لە بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایل بۆ تۆمارکردنی وێنەی خوێندکاران لە نێو خوێندنگە و پۆلەکاندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕێنمایی بەکارنەهێنانی کامێرای مۆبایل بۆ تۆمارکردنی وێنەی خوێندکاران و بڵاوکردنەوەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

ڕوونیشێکردەوە تۆمارکردنی ئەو دیمەنانە و بڵاوکردنەوەیان دەبنە هۆی دروستکردنی فشار و گاڵتەپێکردن و لەکەدارکردنی خوێندکاران.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق جەختیشیکردەوە کە وەزارەتەکە توندترین ڕێکار دەگرێتە بەر بۆ ڕێگرتن لەو حاڵەتانە و لێپچینەوە لەگەڵ سەرپێچیکاران.

کۆریای باکور زیاتر لە هەزار سندوق چەک و تەقەمەنی گەیاندە ڕوسیا
پێشت کۆریای باکور زیاتر لە هەزار سندوق چەک و تەقەمەنی گەیاندە ڕوسیا
قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی جۆریکی هه‌نگوینی قەدەغەکرد
دواتر قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی جۆریکی هه‌نگوینی قەدەغەکرد
ەیوەندیدار