کۆریای باکور زیاتر لە هەزار سندوق چەک و تەقەمەنی گەیاندە ڕوسیا



وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، کۆریای باکور زیاتر لە هەزار سندوق چەک و تەقەمەنی گەیاندووەتە ڕوسیا.

ئاماژە بەوەدەکرێت، ئەگەر کۆریای باکور بەردەوامبێت لە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ روسیا ئەوا ئەو وڵاتە دەبێتە گەرەترین دابینکاری بیانی چەک و توان اسەربازییەکانی ڕوسیا لەگەڵ هەریەکە لە ئێران و بیلا ڕوسیادا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پەرلەمانی ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە بە کۆی دەنگ یاسایەکی پەسەند کرد بۆ کشانەوەی وڵاتەکە لە پەیماننامەی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ناوکییە گشتگیرەکان کە بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی تاقیکردنەوە ناوەکییەکان دیاریکراوە.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا باسی لەوەشکردووە، کۆریای باکور نزیکە ببێتە گەورەترین دابینکاری چەک لە دەرەوە بۆ ڕوسیا، لایخۆیەوە کۆشکی کۆماری ڕوسیا ڕایگەیاند ڕوسیا لەگەڵ کۆریای باکور لەزۆر بواردا پەیوەندی توندوتۆڵ پێکەوەیان دەبەستێتەوە و هەوڵی فراونکردنی ئەو پەیوەندییان دەدەن.

سوپای ئیسرائیل ژمارەیەکی نوێی دەستبەسەرکراوەکانی ئاشکرا کرد
پێشت سوپای ئیسرائیل ژمارەیەکی نوێی دەستبەسەرکراوەکانی ئاشکرا کرد
وێنەگرتنی ناو خوێندنگە و پۆلەکان قەدەغە کرا
دواتر وێنەگرتنی ناو خوێندنگە و پۆلەکان قەدەغە کرا
ەیوەندیدار