وێنەی مانگە دەستکردەکان وێرانکارییەکانی غەززە ئاشکرا دەکەن



وێنە مانگە دەستکردەکان هەندێک ناوچەی کەرتی غەززە پێش و پاش بۆردومانەکانی ئیسرائیل و ڕادەی وێرانکارییەکانی بەهۆی ململانێی بەردەوامی نێوان ئیسرائیل و حەماس نیشان دەدات.

وێنەکان کە لەلایەن کۆمپانیای “ماکسار تەکنەلۆژیا”ەوە گیراون و بڵاوکراونەتەوە، بەشێک لە شار و گەڕەکەکانی فەلەستین لە باکوری کەرتی غەززە، پێش و دوای بۆردوومانەکەی ئیسرائیل نیشان دەدەن.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، وێنەی یەکەم لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو گیراوە و وێنەی دووەمیش لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا گیراوە.

یەکێک لە وێنەکان هەندێک ناوچەی شاری بەیت حانون نیشان دەدات، پێش ئەوەی تەواو وێران ببیت، لە وێنەیەکی دیکەدا ناوچە زیانلێکەوتووەکانی گەڕەکی عەتاترە و کەرامە لە باکووری غەززە نیشاندەدات کە بینا و شوێنە سەوزاییەکان تێیدا وێرانبوون.

بەیت حانون

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ئیسرائیل بۆردومانێکی توندی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە، کە بە وتەی خۆی ئامانجی “لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی حەماس”ە.

بەشێک لە وڵاتانی جیهان داوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستدەکەن، پاش ئەوەی شەڕ و پێکدادانەکان هەزاران کوژراو و بریندار و زیانێکی ماددی گەورەی غەززەی لێکەوتەوە.

کەرامە

ئەمڕۆ ناو نووسین بۆ فەریزەی حەج کۆتای دێت
پێشت ئەمڕۆ ناو نووسین بۆ فەریزەی حەج کۆتای دێت
کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی کۆدەبێتەوە
دواتر کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار