ئەمڕۆ ناو نووسین بۆ فەریزەی حەج کۆتای دێت



ناو نووسین بۆ فەریزەی حەج  ماوەی ١٢ ڕۆژە بەردەوامە و ئەمڕۆ کۆتای دێت، هاووڵاتیان لە کۆتا ڕۆژدا سەردانی بنکەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی حەج.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا مەرج و ڕێنماییەکانی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ” ئەمساڵ کۆتا ساڵ دەبێت کە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕم و ئەنجامدانی تیروپشکەوە هاووڵاتیان بۆ فەریزەی حەج ناو بنووسن، لە ساڵی ئایندەوە دەبێتە ئۆنلاین”.

لە ١٥ ی مانگەوە هاووڵاتیان سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی فۆڕمی حەج دەکەن بە مەبەستی ناو نووسین بۆ فەریزەی حەج، هەر هاووڵاتیەک بڕی ٢٥ هەزار دیناری عێراقی بۆ فۆڕمەکە لێوەردەگیرێت، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی ناو نووسینی هاووڵاتیانە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی حەج بۆ ساڵی داهاتوو، دواتر لە ڕێگەی ئەنجامدانی تیروپشکەوە ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێت.

بە گشتی لە هەرێمی کوردستان ٥ هەزار هاووڵاتی مافی ئەوەیان هەیە سەردانی سعودیە بکەن و فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەزار و ٤٠٠ بۆ هەزار و ٥٠٠ کەس دەتوانن فەریزەی حەج ئەنجامبدەن.

هالاند ژمارە پێوانەییەکەی ئێمباپێی شکاند
پێت هالاند ژمارە پێوانەییەکەی ئێمباپێی شکاند
وێنەی مانگە دەستکردەکان وێرانکارییەکانی غەززە ئاشکرا دەکەن
دوات وێنەی مانگە دەستکردەکان وێرانکارییەکانی غەززە ئاشکرا دەکەن
پەیوەندیدار