لە كۆگایەكی هەولێر گۆشتی بەستوو بۆ دروستكردنی لەفە بەكارهاتووە



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە دەستیان بەسەر كۆگای خواردنگەیەكدا گرتووە، كە گۆشتی بەستووی قەدەغەكراوی بەكارهێناوە و كۆگاكەشیان داخستووە و خاوەنەكەشیان دەستگیر كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بە دەست بەسەردا گرتن و داخستنی کۆگایەکی خواردنگەیەک كردووە، کە گۆشتی بەستوی قەدەغەکراوی بەکاردەهێنا.

ڕاشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکی گۆشتی بەستوی قەدەغەکراوی خواردنگەیەک و داخستنی خواردنگەکە و دەستگیر کردنی خاوەنەکەی بەناوی (أ ، ح ، و)، لەگەڕکی ٩٤ ی گوڵانی شاری هەولیر.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەشێوازێکی ناتەندروست و دوور لەڕێنمایەکان لەو خواردنگەیە خواردنیان ئامادە کردوە و گۆشتی قەدەغەکراوی بەستویان بەکارهێناوە.

كاتی هاتنی پارەكەی عێراق و دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی هاتنی پارەكەی عێراق و دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
بارزانی بۆ شەهیدانی قەرەچووخ پەیامێكی بڵاوكردەوە
دواتر بارزانی بۆ شەهیدانی قەرەچووخ پەیامێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار