بارزانی بۆ شەهیدانی قەرەچووخ پەیامێكی بڵاوكردەوە



مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەردوو شەهیدی شەڕەكەی چیای قەرەچوغ دەكات.

بەپێی هەواڵێكی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ دوو شەممە 23ی تشرینی یەكەمی 2023 مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی هەردوو شەهید، (عەقید قەهار جەوهەر قەهار) و شەهید (هاوڕێ جەوهەر ڕەحمان) كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی پێ ڕاگەیاندن.

دوێنێ‌ یەك شەممە لە چیای قەرەچووخ لە نزیك مەخموور شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بوو لەسەر جێگیر كردنی هێزەكانیان لەو بنكە و بارەگایانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەریلاكانی پەكەكە چۆڵیان كردبوو.

بەهۆی ئەو شەڕەوە نزیكەی 10 پێشمەرگە بریندار بوون و دوو پێشمەرگەش شەهید بوون، هاوكات لە سوپای عێراقیش كوژراو و بریندار هەیە.

لە كۆگایەكی هەولێر گۆشتی بەستوو بۆ دروستكردنی لەفە بەكارهاتووە
پێشت لە كۆگایەكی هەولێر گۆشتی بەستوو بۆ دروستكردنی لەفە بەكارهاتووە
بانكی ناوەندی سزایەكی ڕاگەیاند
دواتر بانكی ناوەندی سزایەكی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار