زریانێکی بەهێز ڕووی لە وڵاتی مەغریب کردووە



زریانێ بێرنارد سوو ڕۆژە ڕووی لە وڵاتی مەغریب کردووە کە خێراییەکەی دەگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانی ماددی بەچەند ناوچەیەکی جیاوازی ئەو وڵاتە گەیاندووە.

بەهۆی کاریگەری زریانەکەوە گرفتی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروست بووە و لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کە لە سەر ڕێگەی خێرای نێوان شاری دار ئەلبەیزا و مەراکیشی پایتەخت ڕوویداوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

ئەم زریانە بەهێزە بووە بەهۆی دروستبوونی دیاردەی خۆڵبارین و کەمکردنەوەی سنووری بینین و دروستبوونی ڕووداوی هاتووچۆ لەسەر ڕێگە خێراکاندا.

لەچەند گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت هۆکاری ڕووداوەکانی هاتووچۆ بەهۆی کەوتنی ستوونەکانی کارەبا و شکان و ڕیشەکێش کردنی دارەکان بووە لەهەندێک لەشەقامەکاندا، ئەوەش گرفتی هاتووچۆی دروست کردووە.

شارەزایەکی کەشناسی مەغریب ئاماژەی بەوەکردووە، ڕادەی بەهێزی و خێرایی زریانەکە لە کەناراوەکانی ئیسپانیا ڕەنگە بگاتە ١٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بارانێکی بەهێزی لەگەڵدابێت.

سودانی بۆ ناردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاریدا
پێشت سودانی بۆ ناردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاریدا
سەندیکای پارێزەرانی ئیسرائیل داواکارییەک ئاڕاستەی عێراق دەکات
دواتر سەندیکای پارێزەرانی ئیسرائیل داواکارییەک ئاڕاستەی عێراق دەکات
ەیوەندیدار