سودانی بۆ ناردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاریدا



سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە نرخی پاڵپشتیكراوی فەرمی لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە.

حكومەتی عێراق بۆ هاووڵاتیانی پارێزگاكانی عێراق نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیكراو دابین دەكات، كە هەر بەرمیلێك بە 30 هەزار دینارە و لە كاتی ناردنی نەوت بۆ هەرێم هەر بەرمیلێك 40 هەزار دینار وەردەگیرێت و ئەوەش بەهۆی كرێی گواستنەوە

سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕیار دراوە ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بنێردرێت، كە بە نرخی پاڵپشتی كراو دەبێت.

بەپێی نووسراوێكی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی كردووە، ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ناوەڕۆكی نووسراوی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەرلەمانی عێراق، كە تیایدا داوای دابین كردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم كراوە بە نرخی پاڵپشتیكراو.

كەسێك لە سلێمانی 17 دەفتەر دۆلاری بەناوی ڤیزا لە خەڵك وەرگرتووە
پێشت كەسێك لە سلێمانی 17 دەفتەر دۆلاری بەناوی ڤیزا لە خەڵك وەرگرتووە
زریانێکی بەهێز ڕووی لە وڵاتی مەغریب کردووە
دواتر زریانێکی بەهێز ڕووی لە وڵاتی مەغریب کردووە
ەیوەندیدار