سەندیکای پارێزەرانی ئیسرائیل داواکارییەک ئاڕاستەی عێراق دەکات



ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، سەندیکای پارێزەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە نامەیەکیان لە سەندیکای پارێزەرانی ئیسرائیلەوە پێگەیشتووە، کە واژۆی سەرۆکەکەیان، عەمیت بێخەر بووە و داوای کردووە “پشتیوانی لە دۆسیەکەیان بکەن”.

سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی عێراق، ئەحلام ئەللامی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “سەرسام بووم کاتێک پەیامی سەندیکای پارێزەرانی ئیسرائیل گەیشتە دەستمان و داواکاری پشتگیریکردنی تێدابوو، نازانم ئاماژە بە چ دۆزێک دەکەن، ئایا لە ڕاستیدا خاوەنی هیچ دۆزێکن؟”

ئەحلام ئەللامی، پشتڕاستی کردەوە، وەڵامەکەی بۆ نامەکە “بەبێ سڵاو ” بووە.

لە وەڵامەکەیدا بۆ نامەکە، ئەحلام ئەللامی ڕوونی کردەوە، “پارێزەرانی عەرەبی یەکەم کەس بوون بۆ فەلەستین ڕاپەڕین و بەرگریان لە دۆزی خۆیان کرد”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئەرکی پارێزەران لە عێراق بۆ ئەوەیە ئەرکی پیرۆزی خۆیان بە ڕاستگۆیی و شەرەفەوە ئەنجام بدەن”.

 

زریانێکی بەهێز ڕووی لە وڵاتی مەغریب کردووە
پێشت زریانێکی بەهێز ڕووی لە وڵاتی مەغریب کردووە
هەفتەی داهاتوو لە شاری سلێمانی نەوت دابەش دەکرێت
دواتر هەفتەی داهاتوو لە شاری سلێمانی نەوت دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار