تەواوی شەقامی ١٢٠مەتری هەولێر بە کامێری خاڵ بۆ خاڵ کۆنترۆڵ کرا



کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە تەواوی شەقامی خێرای ١٢٠ مەتریی شارى هەولێر کەوتوونەتە کار و وردیی کامێراکەش لە تۆمارکردنی سەرپێچیدا، ڕێژەى بەرزی مەترسی و ڕووداوەکان لەسەر شۆفێران کەم دەکاتەوە.

لەبارەى چۆنییەتی کارکردنی کامێراى خاڵ بۆ خاڵ، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆى هەولێر، بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، “سەرجەم کامێراکان لەم سیستەمەدا پێکەوە بەستراونەوە، هەموو کامێرایەک خۆکارانە وێنەی ئۆتۆمبێلەکان تۆمار دەکات، بەوەش دوو جۆر سەرپێچی تۆمار دەکەن، یەکەمیان ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لە خێرایی دیاریکراو تێپەڕی کردبوو، ئەمە لەلایەن کامێراکەوە وەکوو سەرپێچی تۆمار دەکرێت. سەرپێچی دووەمیش کاتێک تۆمار دەکرێت، لە کاتی خەمڵێندراوی نێوان دوو کامێرا، ئۆتۆمبێل بەپێی خێرایی و کاتی دیاریکراو نەگاتە خاڵی دووەمی کامێرا.”

سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ، لەسەر بنەماى خەمڵاندنی دوورى و کاتی نێوان کامێراکان دانراوە. بۆ نموونە گەر دووریی نێوان دوو کامێرا ٢ کیلۆمەتر بێت و پێویست بێت بە ٨٠ چرکە ببڕدرێت، ئەمە یاساییە، بەڵام گەر بە ٧٠ چرکە بڕدرا، ئەمەیان سەرپێچییە، چونکە ئاماژەیە بۆ ئەوەى شۆفێرەکە بە خێرایی زۆرتر لە ڕێگەپێدراو لە نێوان هەردوو کامێرا لێیخوڕیووە.

وتیشی، “دانانی کامێراکان، شەقامەکەى هێواش نەکردووەتەوە و قەرەباڵغی دروست نەکردووە، بەڵکو شەقامەکەى زیاتر ئاسایشمەند کردووە و ڕووداوەکانی کەم کردووەتەوە، چونکە ڕێگە دەدات شۆفێران بە خێرایی ١١٠ کم ڕێ بکەن.”

درێژی شەقامی ١٢٠ مەتری، ٣٧ کیلۆمەترە، ١١ ئۆڤەرپاس و پێنج ئەندەرپاس لەخۆ دەگرێت. پانیی شەقامە سەرەکییەکە ١٥ مەتر بۆ هەر سایدێکە، هەر سایدێک چوار ڕێڕەوی تێدایە. شەقامی ١٢٠ مەتری، شەقامێکی خێرایە کە ئەگەر بە یاسایی بەکار نەهێنرێت، مەترسی گەورە لەسەر شۆفێران و سەرنشینان دروست دەبێت، لەم سۆنگەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت چاودێریی پتەوی هاتوچۆ بخاتە سەر شەقامەکان، تاکوو هاووڵاتییان لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ پارێزراوبن..

عێراق کارکردنی کۆرەک تیلیکۆم ڕادەگرێت
پێشت عێراق کارکردنی کۆرەک تیلیکۆم ڕادەگرێت
سوپای ئیسرائیل ژمارەی کوژرا و دیلەکانی بڵاوکردەوە
دواتر سوپای ئیسرائیل ژمارەی کوژرا و دیلەکانی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار