سوپای ئیسرائیل ژمارەی کوژرا و دیلەکانی بڵاوکردەوە



ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیل نوێترین ئاماری کوژراو و دیلەکانی لەڕیزەکانی سوپا لەسەرەتای تۆفانی ئەقساوە بڵاوکرادەوە.

دانیاڵ هغاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا لەدەستپێکی جەنگ و ڕاگەیاندنی تۆفانی ئەقساوە ٣٠٨ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و  ٢٠٨ سەربازیش لەلایەن بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە بەدیل گراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە نوێترین ئاماری ژمارەی دیلەکانە و ئەوەش لەکاتێکدایە کۆبوونەوەی دەزگای هەواڵگری بەردەوامە، وتیشی ” ئێمە لەرێگەی ئەفسەرانی هێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە پەیوەندیداین لەگەڵ هەموو خێزانەکانی دیلەکاندا”

هاوکات، لەسەرەتای دروستبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار ئیسرائیلی ئاوارەبوون و ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە ئەوەش بەهۆی ئەو موشەکانەی حەماس لەکەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکەوە ئاڕاستەی ئەو ناوچانەی ئیسرائیلی دەکات.

تەواوی شەقامی ١٢٠مەتری هەولێر بە کامێری خاڵ بۆ خاڵ کۆنترۆڵ کرا
پێشت تەواوی شەقامی ١٢٠مەتری هەولێر بە کامێری خاڵ بۆ خاڵ کۆنترۆڵ کرا
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دوادەخات
دواتر ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دوادەخات
ەیوەندیدار