بە ڤیدیۆ؛ شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕوویدا



ئێوارەی ئەمڕۆ لە چیای قەرەچووغ لە سنووری مەخموور هێزێکی پێشمەرگە‌ لەگەڵ سوپای عێراق رووبەڕووی یەکتربوونەوە بە چەکی سووک و جۆری بی کەی سی تەقەیان لە یەکتر کردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

هێزەکەی پێشمەرگە توانیویانە یەکیک لە خاڵە سەربازییەکان کۆنترۆڵ بکات و دوای ئەوەش گفتوگۆ بۆ رادەستکردنەوەی دوو خاڵی دیکە لە نێوان هەردوولا دەستی پێکردووە.

شەڕەکە لەو ناوچانە بوو کە پەکەکە پێشتر سەربازگە و بنکەیان لێ دانابوو، بەپێی ڕێککەوتنێک چۆڵیان کردووە و هێزی پێشمەرگە ویستویەتی بچێتە ناوی و سوپای عێراقیش هەوڵی داوە خۆی بچێتە ناوی، بەم هۆیەوە شەڕ دروست بووە و تا ئێستا بە وردی زانیاری لەسەر ژمارەی برینداران و کوژراوان بەردەست نییە.

چەکدارانی پەکەکە لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر مەخموور لە 2014، بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە، هاتنە سنووری مەخموور و دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەریش بە پشتیوانی هێزێکی عێراقی لە چەند ناوچەیەکی کوردستانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خاڵی سەربازی و بنکەی چەکدارییان داناوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

مەلا بەختیار: سەربەرزن مامۆستایانی مەدەنی
پێشت مەلا بەختیار: سەربەرزن مامۆستایانی مەدەنی
قەرزی 50 ملیۆن دیناری بەبێ‌ سوود دەدرێت بە هاووڵاتیان
دواتر قەرزی 50 ملیۆن دیناری بەبێ‌ سوود دەدرێت بە هاووڵاتیان
ەیوەندیدار