سبەینێ‌ نەوت لە چەند ناوچەیەكی سلێمانی دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرابەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی وردەكاری پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ لە چەند ناوچەیەك بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرابەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامی هەیە و لەڕۆژانی ( ۱۹ـ۱٠ و۲۱ـ۱٠_۲٠۲۳) نەوت لە ناوچەکانی بێتواتە و چوارقوڕنە و حاجی ئاوا بڕی (۲۳٦٥٠٠٠) لیتر بەسەر (۱۱۸۲٥) خێزاندا دابەشکراوە.

ڕاشیگەیاندووە، سبەی ۲۲ـ۱٠ـ۲٠۲۳ لەهەمان ئەو ناوچانە پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، دابەشكردنی نەوت دەستی پێكردووە، كە هەر بەرمیلێكی ٢٠٠ لیتری بە ١٠٠ هەزار دەدرێت بە هاووڵاتیان، كە بە كرێی گواستنەوەوە نزیكەی ١٠٤ هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت.

سەرچاوەیەكیش لە بەڕێوەبەرایەەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمساڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گرێبەستێكی گەورەی كڕینی نەوتی ئەنجام داوە و ڕۆژانە بڕێكی باش نەوت دەگاتە دەستیان و دابەشی دەكەن.

وتیشی، “ئەگەر نەوت بە بەردەوامی بەدەستمان بگات بە بڕێكی باش، ئەوا سەرجەم هاووڵاتیان ئەمساڵ نەوت وەردەگرن بە ناو شارەكانیشەوە”.

قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی یەک شەممە ٢٢/ ١٠/ ٢٠٢٣  بەشە نەوتی سپی سنوری قائیمقامیەتی قەزای ماوەت دابەش دەکرێت و ڕۆژی دوو شەممە بەشە نەوتی سپی ناوەندی قەزای شارباژێڕ (شارۆچکەی چوارتا) و سەرجەم ناحیە و گوندەکانی دەورووبەری دابەش دەکرێت.

دارایی عێراق زانیاری لەسەر پێدانی مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات
پێشت دارایی عێراق زانیاری لەسەر پێدانی مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات
كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شار و شارۆچكەكان دیاریكرا
دواتر كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شار و شارۆچكەكان دیاریكرا
ەیوەندیدار