بەرپرسێکی ئەمریکی؛ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا تاوانی جەنگە



سەرۆکی ئەمینداریەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ئایینی، هێرشەکانی تورکیا، بە تاوانی جەنگ ناو دەبات و دەڵێت؛ بەپێی بەندەکانی رێکەوتنی جنێڤ ئەوەی تورکیا دەرهەق بە ڕۆژئاوا ئەنجامی دەدات دەچێتە خانەی تاوانی جەنگ، دەشڵێت؛ پشتیوانیکردن لە ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەرژەوەندی ئەمریکا و گەلی سووریادایە.

 

نادین ماینزا، لە سێزدەی ئەم مانگەدا، سەردانی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان کرد، ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە تیایدا لە ناو وێستگەیەکی کارەبا لە قامیشلۆ قسەی دەکرد کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان کرابوو.

نادین ماینزا، لەسەردانەکەیدا لەگەڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرکردە سیاسی و سەربازی و ئیداریەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

 

ماینزا، دەڵێت؛ ئایا شکستپێهێنانە ئەفسانەییەکەی (هێزەکانی سووریای دیموکرات) بەسەر خەلافەتی داعش دا و دەرکەوتنیان وەک هاوبەشی هێزە هاوپەیمانەکانی جیهانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەس نییە بۆ ئەوەی پشتگیری بکرێن؟

 

دەشڵێت؛ “ئەوان تەنها شەڕیان لەگەڵ داعش نەدەکرد، بەڵکو شەڕیان کرد بۆ داهاتووی خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا”.

 

ماینزا ئاماژەی بەوەدا کە پشتیوانیکردن لە دەسەڵاتدارێتی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرگرتنە لە جەنگ و  وتی، “ئەوان بۆشاییە حوکمڕانی و ئەمنییەکانیان پڕکردۆتەوە کە ئەگەرنا لەلایەن میلیشیا ئیسلامی و ئێرانییەکانەوە بۆشاییەکان پڕدەکرانەوە” .

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەمریکا هێڵێک بۆ وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا دابنێت، چونکە زیاتر لە ٢٠٠ هێرشی ئاسمانی لەم دواییانەدا وێستگەکانی کارەبا و ئاو و نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان و ژێرخانی ناوچەکەیان کردووەتە ئامانج و ٢ ملیۆن هاووڵاتی بێبەشکردووە لە ئاو و کارەبا، کە ئەمە بەپێی ڕێککەوتننامەی جنێڤ تاوانی جەنگە.

وەزیری نەوتی عێراق: لە ساڵی داهاتووەوە بەنزین هاوردە ناکەین
پێشت وەزیری نەوتی عێراق: لە ساڵی داهاتووەوە بەنزین هاوردە ناکەین
هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت
دواتر هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت
ەیوەندیدار