مەسرور بارزانی: خانەنشینان چیتر لە نۆرەدا ناوەستن بۆ مووچە



سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دروستکردنی سیستەمێکی بانکی بەهێز، ئامانجێکی سەرەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و بانکە ئەهلییەکان پێویستییان بە هەر چی بێت، پێشکەشیان دەکەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی ساڵانەی بانکیی عێراقی لە هەولێر ڕایگەیاند، “دروستکردنی سیستەمێکی بەهێز و کاریگەر و چالاکی بانکی ئامانجێکی گرنگی کابینەی نۆیەم بووە، بۆیە کار دەکەین بۆ چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی”

ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، خانەنشینانی هەرێمی کوردستان چیتر ناچار نابن چەندین کاتژمێر لە گەرمای هاویندا و سەرمای زستاندا بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لە نۆرەدا بن. بەڵکو لە ڕۆژێکی دیاریکراودا، پارەکانیان دەچێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان”.

وتیشی،” بازرگانەکانیش چیتر ناچار نابن بە قەبارەیەکی زۆر پارە لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن، بەڵکو دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین چاودێری هەژمارە بانکیەکانیان بکەن و خزمەتگوزارییە داراییەکانیان ئەنجام بدەن، هەروەها ئەو هاووڵاتیانەی لە ناوەوە و یان دەرەوەی وڵات دەیانەوێت پارە بۆ خزم و کەسوکار و خێزانەکانیان بنێرن، چیتر ناچار نابن لە ڕێگەی سەنتەرەکانی حەواڵەوە ئەو کارە بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “تا کۆتایی ئەمساڵ، هەزاران فەرمانبەری کەرتی گشتی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من ) تۆمار دەکرێن و هەژماری بانکیان لە بانکە تایبەتەکانەوە بۆ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی مووچەکانیان لەو ڕێگەیەوە وەربگرن، لە ساڵی داهاتووشدا ئەم پرۆسەیە خێراتر دەبێت”.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، پاش فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، بە هەمان شێوە کارمەندانی کەرتی تایبەتیش پێویستە ئەو کارە بکەن. بەم شێوەیەش خزمەتگوزاریی بانکی بۆ سەدان هەزار کەس لە کوردستان بەردەست دەبێت”.

ئەمریکا: چین خاوەنی ٥٠٠ کڵاوەی ئەتۆمییە 
پێشت ئەمریکا: چین خاوەنی ٥٠٠ کڵاوەی ئەتۆمییە 
سێ تۆمەتبار ٥٢ ملیۆن دیناریان لە نەوجەوانێک سەندووە
دواتر سێ تۆمەتبار ٥٢ ملیۆن دیناریان لە نەوجەوانێک سەندووە
ەیوەندیدار