ئەمریکا: چین خاوەنی ٥٠٠ کڵاوەی ئەتۆمییە 



لەڕاپۆرتێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستادا چین خاوەنی ٥٠٠ کڵاوەی ئەتۆمییە، ئەوەش لەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی چین تەواوی ئەو زانیارییانە ڕەتدەکاتەوە کە لەبارەی هەبوونی ٥٠٠ کڵاوەی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە و داوا لە ئەمریکا دەکات ئەو ڕاپۆرتانە رابگرێت.

هەینی ڕابردوو ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وەڵامی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا – پێنتاگۆنی دایەوە کە تێیدا هاتووە، “لەئێستادا چین خاوەنی ٥٠٠ کڵاوەی ئەتۆمییە و دەیەوێت تا ٢٠٣٠ ببێتە خاوەنی هەزار کڵاوە” لایخۆیەوە چین داوای لە ئەمریکا کرد، “ئەقڵییەتی جەنگی سارد” جێبهێڵێت و بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ڕاپۆرتانە ڕابگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی چین باسی لەوەشکرد، “ئەو ڕاپۆرتەی ئەمریکا هاوشێوەی ڕاپۆرتەکانی پێشترە و گوێ بە ڕاستییەکان نادات، پڕە لە لایەنگیریی و تیۆری هەڕەشەی چین بڵاو دەکاتەوە تا هەژموونی سوپاکەی بمێنێتەوە، چین دژایەتی ئەو کارە دەکات”.

وتیشی:”داوا لە ئەمریکا دەکەین ئەقڵییەتی بیرکردنەوەی جەنگی سارد و لۆژیکی سەپاندنی هەژموون جێبهێڵێت، تا ئاقڵانە و بابەتییانە سەیری نیازی ستراتیژی و بنیاتنانی بەرگری نیشتمانی چین بکات، هەروەها بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی نابەرپرسیارانەی لەو جۆرە ڕابگرێت و کرداری پراکتیکی بۆ ڕاگرتنی سەقامگیری پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو سوپا جێبەجێ بکات.”

هێرشی سەربازی سەر غەززە بەرەکانی شەڕ فراوانتر دەکات
پێشت هێرشی سەربازی سەر غەززە بەرەکانی شەڕ فراوانتر دەکات
مەسرور بارزانی: خانەنشینان چیتر لە نۆرەدا ناوەستن بۆ مووچە
دواتر مەسرور بارزانی: خانەنشینان چیتر لە نۆرەدا ناوەستن بۆ مووچە
ەیوەندیدار