وەزارەتی دارایی نوێترین زانیاری لەسەر ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات



وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێـی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە سەردانەکەی ئەمدواییان بۆ بەغدا هەموو ئەو گلەیی و تەموو مژە ڕەویەوە” کە حکومەتی عێراقی هەیبوو “بە هۆی داتا و زانیاری هەڵەوە” بەرامبەر هەرێمی کوردستان و وتیشێ: بە سەردانەکەمان زۆر مورتاح بوون.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “لەم سەردانەوە بەتەواوەتی بۆچونیان گۆڕا، کە ئێمە هیچ شتێکمان نییە شاراوە بێت و هیچ داتایەکمان نییە لەلایەن ئەوانەوە ڕەت بکرێتەوە. ئەوان تەواو هاوڕابوون لەگەڵ زانیاریەکانی ئێمە؛ هاوسۆزی و پشتیوانیەک دروست بوو کە چیتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبەسترێتەوە بە هیچ کێشە و ململانێ و پابەندیەکەوە، وە لە کاتی دابەشکردنی مووچەی عێراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بنێرێت.”

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، کۆمەڵێک داتا و زانیاری وردیان داوەتە وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بەو زانیاریانەی “بەهەڵە” گەشتبوونە حکومەتی عێراق.

هونەر جەمال وتی، “هەندێک داتاو زانیاری هەبوو هەم وەزیری دارایی عێراق هەم لیژنەی دارایی لەسەر ئێمە حسابیان کردبوو ئێمە چووین ڕاستی بکەینەوە. ئێمە ڕاپۆرتێکی وردو و پڕ زانیاریمان لەسەر کۆی خەرجی و داهاتی شەش مانگی ڕابردوو لەسەر ژمارەی فەرمانبەر و خانە نشین و چاودێری کۆمەڵایەتی ئامادە بوو. بە بەڵگە و داتا و زانیاری خستمانە ڕوو.”

هونەر جەمال ڕاشیگەیاند، “پرسی ژمارەی ناڕاستی فەرمانبەران یەکێک بوو لەو چەوشەکاریانەی کە بە ناڕاست لەسەر هەرێمی کوردستان هەژمار کراوە. ژمارەی میلاکات، کە پێی دەوترێت فەرمانبەری هەمیشەیی، دەمێکە لای حکومەتی عیراق تۆمار کراوە کە ژمارەکەی 682 هەزارە. ئەوە لە 2021 دیوانی چاودێری دارایی وربینی تێدا کردووە، وە لە ساڵی 2022 کردوویەتی ئەمساڵیش وردبینیان تێدا کردۆتەوە. ئەوان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ میلاکی فعلیدا نییە. ئەوەی هەیە ژمارەی خانەنشینانە ئەویش ئەوەی هەیە ڕوونە، لە دیوانی چاودێری دارایی جێگیرکراوە. ئەوەی ماوە چاودێری کۆمەڵایەتین لەگەڵ فەرمابەرانی گرێبەستدا. ئەو ڕاپۆرتەی خستمانە ڕوو هەموو ئەمانەی تێدا ڕوونکراوەتەوە، واتە شتێک نەبوو گومان لە داتاکانی ئێمە بکەن. ئێمە پێمان وتن کە شتێکی شاراوەمان نییە.”

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی،”ڕاپۆرتەکەمان دەرفەتی بۆ لێکدانەوە و هیچ تەموومژێک نەهێشتەوە لەسەر خەرجی و داهات. ئەوان خۆیان دانیان بەوەدا نا کە پێشتر زانیاری هەڵە هەبووە. زۆر مورتاح بوون بە چوونی ئێمە، چونکە هیچ شتێک نەمایەوە لای ئەوان کە جێگەی پرسیار یان تەموومژ بێت.”

یەکێکی تر لە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا لە سەر داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت و خەرجی کۆمپانیاکانە. ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە 7 مانگە و لە ڕێکەوتی 25/3/2023 بە هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسەوە سەبارەت بە نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی تورکیاوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.

لەو بارەیەوە هونەر جەمال دەڵێت، باسی پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتیان نەکردووە، بەڵام کێشەی داهاتی فرۆشی نەوت لە ڕابردوودا نا روونی هەبووە و توانیویانە یەکلای بکەنەنەوە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا.

وتی، “هەناردەی نەوت یەکێک بوو لە کێشەکان، چونكە تێچووی نەوت ئەوەی لە یاسای بودجەدا دانراوە یەکێکە لە کێشەکان دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بکرێت. مەسەلەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت بە نرخێکی کەم حساب کراوە، کە لەگەڵ نەوت و سروشتی هەرێمی کوردستان ناگونجێت. ئەویش کاری دەوێت لەگەڵ وەزارەتی نەوت و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.”

وتیشی”داهاتی نەوتی ئێمەیان بە ژمارەیەکی گەورەتر لەسەر هەرێم هەژمار کردووە، بەڵام لە راپۆرتەکەی ئێمەدا لەسەر خەرجی و داهاتەکان خستومانەتە روو، ئەوەی پاڵپشت بوو بە وردبینی ڕەقابەی مالیەوە بۆ ئەو داتایانەی ئێمە پێشکەشی دەکەین. وە لە لایەن ئەوانەوە پەسەند کرا.”

وتەبێژی وەزارەتی دارایی جەختی کردەوە کە “ئامانجە سەرەکیەکەی” ئەوان بریتییە لە گەرەنتی دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دوورخستنەوەی لە ناکۆکیەکانی نێوان هەردوو حکومەت لەسەر پرسەکانی داهاتی ناوخۆ و وزە و خەرجی ڕاستەقینە.

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
پێشت ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
کۆترێك کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی بڕی
دواتر کۆترێك کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی بڕی
ەیوەندیدار