ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە



پۆلیسی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (١٠٤) لەکاردەکەوێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، لەکاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر ٤:٠٠ی بەرەبەیانی سبەی شەممە، هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (١٠٤) لەکاردەکەوێت و تیمەکانمان لەهەوڵی چاککردنەوەیدان.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانن و لەکاتی چارەسەرکردنیدا ئاگادارتان دەکەینەوە.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە ١٠٥
سەنتەری ڕێکخەری پەیوەندییەکان (JCC) ژمارە ١٠٠
ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارە
٠٥٣٣١٩٣١٤٨

حەماس دوو دیلی ئەمریکی ئازاد کرد
پێشت حەماس دوو دیلی ئەمریکی ئازاد کرد
وەزارەتی دارایی نوێترین زانیاری لەسەر ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
دواتر وەزارەتی دارایی نوێترین زانیاری لەسەر ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار