بانکی ناوەندی هەنگاویکی دیکە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەگرێتەبەر



وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەکانی بانكی ناوەندیی عێراق هەر كەسێك لە سەری ساڵی نوێوە دۆلار لە بانك دابنێت ناتوانێت بە دۆلار وەریبگرێتەوە و دەشڵێت، “ئەو ڕێنماییە لە داهاتوودا كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت”.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند، بەپێی ڕێنماییەکان هەر كەسێك ئێستا دۆلار لە بانك دابنێت دەتوانێت لەساڵی ٢٠٢٤دا بە دۆلار وەربگرێتەوە، بەڵام ئەگەر لە دوای ساڵی نوێوە دۆلار لە بانك دابنرێت ناتوانرێت بە دۆلار وەریبگرێتەوە و ئەگەر دینار لە بانك دابنرێت دیناری پێدەدرێتەوە.

وتیشی، ئەو هەنگاوە ڕەنگە لەسەرەتاوە جۆرێك ناسەقامگیری دروستبكات، بەڵام بۆ دواتر كە مامەڵە بانكییەكان و هەژماری بانكی بە دینار بێت كاریگەری لەسەر جێگیربوونی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بەپێی ڕاپرسییەک ٧٩٪ـی عێراقییەکان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن
پێشت بەپێی ڕاپرسییەک ٧٩٪ـی عێراقییەکان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ەیوەندیدار