نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە



بەگوێرەی نرخی ئەمڕۆی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٣ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٩٠ دۆلار و ٥٠ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە نرخەکەی زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە

لەگەڵ دەستپێکردنی گرژییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و پێشبینیش دەکرێت نرخەکەی زیاتر بەرزببێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەم ساڵدا لە سەروو ٩٧ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش دوای ئەوە هات سعودیە و روسیا بڕیاریاندا تا کۆتایی کانونی یەکەمی ئەمساڵ رۆژانە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە

ئەمە لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، جیهان دووچاری کەمی دابینکردنی پێویستی نەوت دەبێتەوە.

بانکی ناوەندی هەنگاویکی دیکە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەگرێتەبەر
پێشت بانکی ناوەندی هەنگاویکی دیکە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەگرێتەبەر
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
دواتر پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
ەیوەندیدار