بنزیما توشی گرفت دەکرێت و ڕەنگە سزا بدرێت



جیرال دەرمانین وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا کەریم بنزیمای ئەستێرەی فەرەنسی بەوە تۆمەتبار دەکات کە پەیوەندی بە ئیخوان موسلیمینەوە هەیە، هەر بۆیە  داوای لە حکومەتی فەرەنسا کردوە کە ڕەگەزنامە و خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ( تۆپی ئاڵتونی) کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەدەستی هێنا لێی بسەنرێتەوە.

دەرمانین وتی: هەموومان لەبارەی پەیوەندییە بەدناوەکانی کەریم بنزیمە لەگەڵ ئیخوانەکان دەزانین.

دەرمانین هێرشی کردە سەر ئەو ئەستێرە فەرەنسییە، لە میانی دەرکەوتنی میوانداری لە بەرنامەی “L’heure des Pros” لە کەناڵی CNews، پەخش کرا.

دەرمانین وتی: چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، بە تایبەتی حەزم لە دۆسیەی بنزیمە بوو، کە پەیوەندییەکی بەناوبانگی هەیە، وەک هەموومان دەزانین لەگەڵ ئیخوانەکاندا.”

لای خۆیەوە ڤالێری بۆیر سیناتۆری فەرەنسی داوای کرد کەریم بنزیمە خەڵاتی باڵۆن دۆر و ڕەگەزنامەی فەرەنسی لێ بسەندرێتەوە، ئەگەر تۆمەتەکانی وەزیری ناوخۆی دارمانین سەبارەت بە بوونی “پەیوەندی نێوان بنزیمە و ئیخوان موسلیمین” پشتڕاست بکرێتەوە.

ئەمەش لە بەیاننامەیەکدا هات کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی “X” بڵاوکراوەتەوە.

هێرشی فەڕەنسا بۆ سەر بنزیما دوای چەند ڕۆژێک دێت لە ڕاگەیاندنی پشتیوانی ئەو یاریزانە بۆ قوربانیانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە.

بنزیما هاوسۆزی خۆی بۆ خەڵکی غەززە نیشان دا، لە تویتێکدا لە ماڵپەڕی “X” کە کاریگەرییەکی گەورەی لەلایەن فۆڵۆوەرەکانیەوە بەدوادا هات.

زانیاری لەسەر داهات و ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت
پێشت زانیاری لەسەر داهات و ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت
ئەو مامۆستایانەی لەسەر بایكۆت لادرابوون گەڕێنرانەوە خوێندنگەكانیان
دواتر ئەو مامۆستایانەی لەسەر بایكۆت لادرابوون گەڕێنرانەوە خوێندنگەكانیان
ەیوەندیدار