ئەو مامۆستایانەی لەسەر بایكۆت لادرابوون گەڕێنرانەوە خوێندنگەكانیان



 

ئەو مامۆستایانەی لە سنووری پەروەردەی بەردەڕەش بەهۆی بایكۆتەوە لە مامۆستایی لادرابوون، گەڕێنرانەوە ناوەندەكانی خوێندن و سەر كارەكانیان.

كاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی لە بەردەڕەش بەهۆی بایكۆتەوە لەكار لادرابوون و ژمارەیان 11 مامۆستا بوو، ئەمڕۆ بە شانازییەوە گەڕانەوە خوێندنگەكانی خۆیان.

لە ماوەی ڕابردوودا و لەگەڵ بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی، كە داوای مووچە و دامەزراندنیان دەكرد، مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەی بەردەڕەش خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەشێكیان بایكۆتی خوێندنیان كرد، بەوهۆیەوە لە مامۆستایی دوورخرانەوە.

پێشتر، عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەسەر خەتین لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەیی بۆ ئەو وانەبێژانەی بەردەڕەش تاوەكو بگەڕێنەوە شوینی خۆیان و سبەینێ‌ چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەین لەسەر ئەو بابەتە و لەگەڵیان دەبم تاوەکو دادەنرێنەوە.

وتیشی، “لە ئەگەری پەسەندکردنی جێبەجێ کردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، دەبێت مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن”.

ماوەی چەند ساڵێكە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم، كە ژمارەیان نزیكەی 30 هەزار مامۆستایە داوای دامەزراندن دەكەن، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی بۆ نەداون بۆ دامەزراندن بە گرێبەست یان بە هەمیشەیی و بەوهۆیەوە لە ئێستادا بایكۆتیان ڕاگەیاندووە.

 

بنزیما توشی گرفت دەکرێت و ڕەنگە سزا بدرێت
پێشت بنزیما توشی گرفت دەکرێت و ڕەنگە سزا بدرێت
ئاوات شێخ جەناب لە بەغداوە زانیاری لەسەر مووچە راگەیاند
دواتر ئاوات شێخ جەناب لە بەغداوە زانیاری لەسەر مووچە راگەیاند
ەیوەندیدار