ئاوات شێخ جەناب لە بەغداوە زانیاری لەسەر مووچە راگەیاند



ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ شاندی یاوەری ئێستا لە بەغدان، ئەمڕۆش لە یەکەم دانیشتنی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق پێکەوە ئامادەبوون، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە لەگەڵ لیژنەی دارایی چەند لێدوانێکی دا و دڵنیایی لە ناردنی پارە بۆ هەرێم دا ،

ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تێگەیشتنێکی باش لەبارەی کێشەی مووچەخۆرانەوە هەبوو، و هەردوولا هاوراین بۆ چارەسەرێکی ڕیشەیی ئەم بابەتە،

ئاوات شێخ جەناب وتیشی، شاندی عێراق و هەرێم هاوڕابوون کێشەی مووچە چارەسەربکرێت، بەجۆرێک مووچە لەسەرجەم کێشە سیاسییەکان جیابکرێتەوە تاوەکو لەوە زیاتر خەڵکی هەرێم باجی ئەو کێشانە نەدەن،

لەبارەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارە قەرزەکە بۆ هەرێم وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، هیچ رێگرییەک نییە بۆ ناردنی 700 ملیارەکە بۆ هەرێم، و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە ناردنی دەکرێت،

بۆ مووچەی ئەو سێ مانگەی تر ئاوات شێخ جەناب وتی” لەسەر خەتین و وردە وردە سەرەی ئەوانیش دێت گفتوگۆیان لەبارەوە بکەین”.

عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ کردووە و لەهەرێمی کوردستان مووچەخۆران مووچەی مانگی ٨ تیان وەرنەگرتووە، هۆکارەکەش لەنێوان بەغدا و هەولێر ماوەتەوە و هەریەکەیان تۆمەت ئاراستەی یەکدی دەکەن بە پابەند نەبوون بە بەڵێن و ڕێککوەتنەکانەوە، تا ئێستاش ئاسۆی دابەشکردنی دوو مووچە دیار نییە و ڕەنگە ئەو خۆری ئومێدە هەرگیز هەڵ نەیەت.

ئەو مامۆستایانەی لەسەر بایكۆت لادرابوون گەڕێنرانەوە خوێندنگەكانیان
پێشت ئەو مامۆستایانەی لەسەر بایكۆت لادرابوون گەڕێنرانەوە خوێندنگەكانیان
ئیسرائیل داوایەک لە هاووڵاتیانی لە تورکیا دەکات
دواتر ئیسرائیل داوایەک لە هاووڵاتیانی لە تورکیا دەکات
ەیوەندیدار