ئاماری حاڵەتەکانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری مانگی ئەیلول بڵاوکرایەوە



ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی بۆ مانگی ئەیلولی ڕابردوو ڕاگەیاند.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان بۆ حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق ١٧ هەزار و ٦٣٤ حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراوە و پێنج هەزار و ٤٦٢ حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.

بەگوێرەی ئامارەکان و دابەشکردنیان ڕۆژانە نزیکەی ١٨٢ حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکان تۆمارکراون کە بەتێکڕایی لە هەرکاتژمێرێکدا هەشت حاڵەت تۆمارکراوە.

هاوکات، بەغدای پایتەخت لەڕۆی زۆری ژمارەی پێکهێنانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەران لەپلەی یەکەمدا دێت.

ئەوەلەکاتێکدایە، بەشیک لە توێژەران و شارەزایانی کاروباری خێزان ئااژەبەوەدەکەن دۆخی ناسەقامگیری حێراق و خراپی باری دارایی و گوزەرانی هاوڵاتیان لەگەڵ کێشەکۆمەڵایەتییەکان دوو هۆکاری سەرەکی زۆری ژمارەی حاڵەتەکانی جیابوونەوەن لەنێوان هاوسەراندا.

بایدن بۆ ئیسرائیل: چیتان پێویست بێت بۆتان دابین دەکەین
پێشت بایدن بۆ ئیسرائیل: چیتان پێویست بێت بۆتان دابین دەکەین
ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی بەردەوامن لە یەکدی تۆمەتبارکردن
دواتر ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی بەردەوامن لە یەکدی تۆمەتبارکردن
ەیوەندیدار