ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی بەردەوامن لە یەکدی تۆمەتبارکردن



ئیسرائیل بەرپرسیارێتی لە بۆردوومانی ئێوارەی دوێنێی نەخۆشخانەی ئەلئەهلی باپتیستی غەززە ڕەتدەکاتەوە، هاوکات سوپای ئیسرائیل بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە هەڵدانی مووشەک بەرەو ئەو شوێنە تۆمەتبار کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حەماس دەزانێت چی ڕوویداوە بەڵام دەیشارێتەوە، دووپاتیشی کردەوە کە مووشەکێک بە هەڵە لەلایەن بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییەوە هەڵدراوە.

 

وێنەی ئاسمانی و تۆماری دەنگیی

ناوبراو چەند وێنەیەکی ئاسمانی نیشان دا و ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی موشەکەکانی ئیسرائیل هیچ زیانێکی ڕاستەوخۆ بە نەخۆشخانەکان نەگەیشتووە، شیکردنەوەی ئەو وێنانەی سوپا گیراون دەیسەلمێنێت هیچ زیانێکی ڕاستەوخۆ بە ستوونی نەخۆشخانەکان نەگەیشتووە، بەڵکو زیاتر لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان، هەروەها هیچ زیانێکی پێکهاتەیی بە باڵەخانەکانی دەوروبەری دەستنیشان نەکراوە

ڕوونیکردەوە، هێرشی مووشەکی ئاسمانی زیانی قووڵتر دەگەیەنێت، ئاماژەی بەوەدا کە موشەکەکانی جیهاد لە شوێنێکی نزیکەوە تەقێنراون، ئەمەش بووەتە هۆی ئەم تەقینەوەیە.

جگە لەوەش ئەوەی خستەڕوو، لە پەیوەندییەککەسێک دەرکەوتووە و دەڵێت پارچە پارچەی مووشەکێکی جیهاد کەوتووەتە سەر نەخۆشخانەکە.

هەروەها دووپاتی کردەوە کە سوپا زانیاری هەواڵگریی هەیە و چاودێری پەیوەندییەکانی نێوان دانیشتووەیەکی غەززە و سەرکردەیەکی جیهادیی پەیوەست بە شکستی هەڵدانی موشەک لە شوێنێکی نزیک لە پشت نەخۆشخانەی ئەلباپتیستیەوە کردووە.

وتەبێژی غەززە باسی لەوەکرد، نزیکەی ٤٥٠ موشەک کە لە غەززەوە هەڵدراون، نەگەیشتوونەتە ئامانجی خۆیان و لە ماوەی یازدە ڕۆژی ڕابردوودا کەوتوونەتە ناو کەرتی غەززەوە.

دوێنێ مای ئەلکایلا، وەزیری تەندروستی فەلەستین، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی “کۆمەڵکوژی” لە نەخۆشخانەی ئەلئەهلی تۆمەتبار کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل دەستوەردانی خۆی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو موشەکانەی کە لەلایەن بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییەوە تەقێنراون لە نزیک نەخۆشخانەکە تێپەڕیون.

هاوکات جیهادی ئیسلامی ڕەتیکردەوە هیچ یەکێک لە مووشەکەکانی بووبێتە هۆی تەقینەوەی نەخۆشخانەکە و ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لەو کاتەدا هیچ چالاکیەکیان لە شاری غەززە و دەوروبەری ئەنجام نەداوە.

 

 

ئیدانە نێودەوڵەتییەکان

بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکەی غەززە و بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان بووە هۆی ئیدانەکردنی زۆرێک لە وڵاتان، لە سەروبەندی سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، ڕووسیا و ئیمارات داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.

کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێ ئێوارەی غەززە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی لوتکەی چوارقۆڵی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە عەممان بە بەشداری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر و مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین و جگە لە شای ئوردن.

 

ئاماری حاڵەتەکانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری مانگی ئەیلول بڵاوکرایەوە
پێشت ئاماری حاڵەتەکانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری مانگی ئەیلول بڵاوکرایەوە
نرخی دۆلار جارێکی دیکە بەرزبوەوە
دواتر نرخی دۆلار جارێکی دیکە بەرزبوەوە
ەیوەندیدار