ئەمریکا لەبارەی لوبنانەوە هۆشداری دەدات



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریدایە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی گەشتی لوبنان نەکەن، چونکە دۆخی ئەمنی لوبنان لە حاڵەتێکی ناجێگیردایە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە و داوا لە هاوڵاتیانی دەکات گەشتی لوبنان نەکەن چونکە دۆخی ئەمنی لوبنان لە حاڵەتێکی ناجێگیردایە و چاوەڕوان دەکرێت شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبناندا هەڵبگیرسێت و تۆپهاوێژ و موشەک بەکاتر بهێنرێت یان ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری سەرهەڵبدات و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیروت لە توانایدا نییە هاوکاری هاوڵاتییە ئەمریکییەکان بکات.

ئەوەخراوەتەڕوو، هێزە تیرۆریستییەکانی لوبنان پلانی هێرشکردنیان داناوە و ئەوان لەناکاودا هێرشدەکەن و ناوچە گەشتیارییەکان و بازاڕ و شوێنە حکومی و گشتییەکان بە ئامانج دەگرن و حکومەتی لوبنانیش ناتوانێت گیانی هاوڵاتیان ی ئەمریکی بپارێزێت لەکاتی ڕوودانی کردەوەی توندوتیژی لەناکاودا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوا لە هاوڵاتیانی دەکات نەچنە ناو خۆپیشاندانەکانەوە کە بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینەوە ئەنجام دەدرێت بۆئەوەی پارێزراوبن لە هەرکارێکی توندوتیژ.

دەشڵیت، سەلامەتی گیانی کارمەند و فەرمانبەرانی حکومی ئەمریکا لە بەیروت لە مەترسیدایە و پێسیوتە پارێزراوبن و بتوانن بەشیوەیەکی ئاشتیانە کارەکانیان لەژێرسێبەری ئاسایشدا جێبەجێ بکەن.

لیرەی تورکی نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد
پێشت لیرەی تورکی نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد
کێ هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی کەرتی غەززەی ئەنجامداوە؟
دواتر کێ هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی کەرتی غەززەی ئەنجامداوە؟
ەیوەندیدار