موقتەدا سەدر پەیامێکی توندی ئاراستەی ڕۆژئاوا کرد



موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق ، لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی، “ئەی ڕۆژئاوای ستەمکار و ئێوەی دوژمنی ستەمکار، ئێوە دوورن لە سیاسەت، لە ڕاستیدا ئێوە دوو ڕوون، وەک چۆن داوای ئازادی و بیستن دەکەن بۆچوون و بۆچوونەکانی تر،کەواتە بۆچی گوێ لە قیژەی دوژمنی زایۆنی دەگرن و گوێ لە دەنگی فەلەستینییەکان، عەرەبەکان، موسڵمانەکان، زۆرێک لە مەسیحییەکان و تەنانەت ئۆپۆزسیۆنی جولەکەش ناگرن.”

سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵێ ئەمە بۆ ئێوە جێگەی سەرسوڕمان نییە، ئێوە (دەجالێکی یەک چاو) بە یەک چاو سەیر دەکەن و تیرۆر دەگەڕێننەوە بۆ ئەو کەسانەی کە منداڵ و خەڵکی مەدەنی دەکوژن ئەگەر موسڵمان بن یاخود نا ئەگەر لە هیچ ئایینێکدا نەبن، بەتایبەتی ئایینی جولەکە”.

وەزیری دارایی بەیاوەری شاندێک بەرەو بەغداد بەڕیکەوت
پێشت وەزیری دارایی بەیاوەری شاندێک بەرەو بەغداد بەڕیکەوت
تورکیا بۆ دوو ساڵی تر لە عێراق و سوریا دەمێنێتەوە
دواتر تورکیا بۆ دوو ساڵی تر لە عێراق و سوریا دەمێنێتەوە
ەیوەندیدار