تورکیا بۆ دوو ساڵی تر لە عێراق و سوریا دەمێنێتەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا ڕایانگەیاند، ئەنجومەنی گشتی تورکیا ماوەی ناردنی سەرباز بۆ عێراق و سوریا درێژکردۆتەوە بۆ دوو ساڵی تر.

بەپێی زانیارییەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بە فەرمی داوای لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد ماوەی ناردنی سەرباز بۆ عێراق و سوریا دریژ بکاتەوە، ئەمڕۆش ئەنجومەنەکە داواکەی پەسەند کرد و ماوەکەی بۆ دوو ساڵی تر درێژ کردەوە.

سوپای تورکیا ئێستا زیاتر لە 10 سەربازگەی گەورەی لە نێو خاکی عێراق هەیە بەتایبەت لەنیو هەرێمی کوردستان، و سەدان کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی هەرێمەوە، هاوکات لە سووریاش هەزاران سەربازی هەیە و دەیان گروپی چەکداری دروست کردووە، هەموو ئەم هەوڵانەش بە ئامانجی بچووککردنەوەی هەژموونی کورد و دەسەڵاتیانە لەو ناوچانە بەتایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان.

موقتەدا سەدر پەیامێکی توندی ئاراستەی ڕۆژئاوا کرد
پێشت موقتەدا سەدر پەیامێکی توندی ئاراستەی ڕۆژئاوا کرد
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەکرێت
دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەکرێت
ەیوەندیدار