شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت



نوێنەری گشتی وانەبێژان کاتی دابەشکردنی شایستەی دارایی وانەبێژانی چەند پەروەردەیەک رادەگەیەنێت،

عەلی ڕەئووف مستەفا نوێنەری گشتی وانەبێژان بڵاویکردەوە، “بڕیارە سبەینێ چوار شەممە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەکانی بەردە رەش و ئاکرێ و ئامێدی بۆ مانگی ٨ دابەشبکرێت”.

عەلی ڕەئووف ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر خەتین بۆ ئەوەی بتوانین لە زووترین کاتدا شایستەی دارایی وانەبێژانی پەروەردەکانی تریش دابەشبکرێت،

مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان زیاتر لە 35 هەزارە، ماوەی زیاتر لە دە ساڵە لە ناوەندەکانی خوێندن وانە دەڵێنەوە و تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ دامەزراندن یان بە گرێبەست بوونیان نییە، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان و بایکۆتی بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن داوای دامەزراندن و کردنیان بە هەمیشەیی دەکەن.

یاسای نەوت و گاز بۆ وەرزی یاسادانانی داهاتوو دوادەخرێت
پێشت یاسای نەوت و گاز بۆ وەرزی یاسادانانی داهاتوو دوادەخرێت
بافڵ تاڵەبانی دەچێتە ئەمریکا
دواتر بافڵ تاڵەبانی دەچێتە ئەمریکا
ەیوەندیدار