بافڵ تاڵەبانی دەچێتە ئەمریکا



بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتىی نیشتیمانی کوردستان لە ٢٥ تشرینی یەکەم به‌ مه‌به‌ستى بەشداریكردن لەدیالۆگێك دەچێتە واشنتۆن‌، لە ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریكا دیدارێك سازدەكات.

بەگوێره‌ى ڕاگەیەندراوی ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریكا، پاش هەڵبژاردنی بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی ئەمە یەکەمجارە سەردانی واشنتۆن بكات‌، هاوکات بڕیارە لەو دیدارەدا لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ، عێراق ‌و كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسه‌ بكات.

لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، جۆناسان لۆرد، بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریكا بەڕێوەبەری پانێڵەكە دەبێت.

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت
پێشت شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت
کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
دواتر کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
ەیوەندیدار