وێنە: ئیسرائیل بەبۆمبی هێشوویی هێرشی کردە سەر لوبنان



بەهۆی گرژی و شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە کە ماوەی ١٠ ڕۆژە بەردەوامە، سوپای ئیسرائیل هەوڵی توندوتۆڵکردنی سنوورەکنی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەدات.

لوبنان یەکێکە لە وڵاتە هاوسنوورەکانی ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانیش بەیەکێک لە نەیارەکانی ئیسرائیل دادەنرێت، لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل بەبەردەوامی پەیامی بە حکومەتی لوبنان و حزبوڵاداوە خۆیان لە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل تێوەنەگلێنن.

لە نوێترین پەیامدا کە ئەمڕۆ سێشەممە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە داوادەکات حزبوڵا سنوورەکانی بپارێزێت ئەگەرنا بەوپەڕی هێزەوە ڕووبەڕویان دەبێتەوە. هەر لە پەیامەکەدا دەپرسێت ئایا حکومەتی لوبنان پێی خۆشە دۆخی وڵاتەکەی بخاتە حاڵەتێکی پڕ لە مەترسییەوە.

هاوکات، میدیاکانی لوبنان ڕایانگەیاند، “سوپای ئیسرائیل سنووری لوبنان بۆردومان دەکات و بۆمبی فسفۆری ئاڕاستەی دەشتی مەرجەعیون باشووری لوبنان کردووە”.

پارێزگاری سلێمانی: فەرمانبەران مارانگاز بوون و متمانە بە حکومەت لاواز بووە
پێشت پارێزگاری سلێمانی: فەرمانبەران مارانگاز بوون و متمانە بە حکومەت لاواز بووە
ژاپۆن: پێویستە ئیسرائیل و فەلەستین پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن
دواتر ژاپۆن: پێویستە ئیسرائیل و فەلەستین پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن
ەیوەندیدار