ژاپۆن: پێویستە ئیسرائیل و فەلەستین پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن



یۆکۆ کامیکاوا، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە نیگەرانییەوە چاودێری دۆخی غەززە دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە هەموو لایەنەکانی ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن”.

وەزیری ژاپۆن لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو ڕوونیکردەوە، وڵاتەکەی کە سەرۆکایەتی دانیشتنی گروپی حەوت وڵاتی گەورە دەکات، پلانی هەیە بە بەهای ١٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بە خەڵکی مەدەنی لە غەززە بکات.

لە هەمان کاتدا یۆکۆ کامیکاوا ئاماژەی بەوەکرد، هاوتا ئیسرائیلییەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە تۆکیۆ پێشبینی دەکات لە زووترین کاتدا دۆخەکە سەقامگیرببێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئامادەکاری دەکات بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆخی غەززە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی.

هاوکات وەزیری ژاپۆن بوونی ٩٠٠ هاووڵاتی ژاپۆنی لە ئیسرائیل و ناوچە فەلەستینییەکان ئاشکرا کرد، جگە لەو هاووڵاتییانەی لە کەرتی غەززەن.

لە کاتێکدا ژاپۆن نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی غەززە دەربڕی، بەڵام لە نێو ٤ وڵاتدا بوو کە دەنگیان نەدا بە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکەی شەوی ڕابردووی ڕووسیا، کە داوای ئاگربەستی مرۆیی لە کەرتی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا دەکرد.

ژاپۆن هاوشانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا بوو لە ڕەتکردنەوەی ڕەشنووسی بڕیارنامەکە، لەکاتێکدا ڕووسیا، چین، گابۆن، مۆزەمبیق و ئیمارات پشتگیریان لێکرد و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنەکەش وەک بەرازیل، ماڵتا، ئەلبانیا، سویسرا، ئیکوادۆر و غانا خۆیان لە دەنگدان بەدوور گرت.

وێنە: ئیسرائیل بەبۆمبی هێشوویی هێرشی کردە سەر لوبنان
پێشت وێنە: ئیسرائیل بەبۆمبی هێشوویی هێرشی کردە سەر لوبنان
ئۆتۆمبیلێک لە کۆیە بۆردوومان کرا
دواتر ئۆتۆمبیلێک لە کۆیە بۆردوومان کرا
ەیوەندیدار