بافڵ تاڵەبانی: دەباشان ماڵی هەموو كوردێكە



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە ئەو منداڵە كەركوكییە دەكات، كە بەهۆی نەخۆشییەوە داوای بەهاناوەچووونی دەكرد و دەڵێت: “ئێمە خۆمان بە خزمەتكاری هەر كەسێك دەزانین كە پێویستی بە هاوكاری و پشتیوانیی ئێمە بێت”.

بەپَی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە عەباس سالار، ئەو منداڵە كەركوكییەكە كرد، كە دوای نەخۆشكەوتنی داوای بەهاناوەچوون و بینینی بافڵ تاڵەبانی كردبوو.

لە دیدارەكەدا كە ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەڕای ئەوەی پێشوازییەكی گەرمی لە خانەوادەكەی كرد، جەختیشیكردەوە، دەباشان ماڵی هەموو كوردێكە و ئێمە خۆمان بە خزمەتكاری هەر كەسێك دەزانین كە پێویستی بە هاوكاری و پشتیوانیی ئێمە بێت.

لەبارەی نەخۆشی و داواكارییەكانی عەباس سالار، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، “لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیداین و لە هەر وڵاتێك پێویستی بە چارەسەر بێت، پێكەوە بە هەماهەنگی هەموو هەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكەی كاكە عەباس دەنێین”.

سودانی بۆ ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
پێشت سودانی بۆ ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
“شەڕی ئیسرائیل و حەماس، پەردەی بەسەر تاوانەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوا دا داوە”
دواتر “شەڕی ئیسرائیل و حەماس، پەردەی بەسەر تاوانەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوا دا داوە”
ەیوەندیدار