سودانی بۆ ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران بۆ ناردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، لە 25 ئەندامی لیژنەی دارایی 20 ئەندام واژۆی كردووە.

یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاندووە، لە (25) ئەندامی لیژنەی دارایی (20) ئەندام واژۆی كردووە بۆ هەمواركردنەوەی بڕگەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە رێكاری هەمواری یاسای بودجەی 2024ی عێراق.

ڕاشیگەیاندووە، “سەرۆك وەزیران وتی، ئێوە دەنگ بدەن لەسەر هەمواری یاسای بودجەی 2024 بۆ ئەوەی مووچە لە بەغدادەوە ڕاستەوخۆ بنێردرێت”.

ئاشكراشی كرد، هەفتەی پێشوو سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقم كردووە تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، سودانی پێی ڕاگەیاندین، ئەگەر ئێوە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدەن وەك بڕگەیەك لە هەمواری یاسای بودجەی 2024 ئێمەش یاساكە جێبەجێ دەكەین بۆ ئەوەی پارەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم دابین بكرێت.

پارتی پێشنیارێكی دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەدات بە عێراق
پێشت پارتی پێشنیارێكی دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەدات بە عێراق
بافڵ تاڵەبانی: دەباشان ماڵی هەموو كوردێكە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: دەباشان ماڵی هەموو كوردێكە
ەیوەندیدار