مەسرور بارزانی فەرمانێكی دەربارەی خوێندكاران دەركرد



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنی سێ‌ یەكەمە دانەمەزراوەكان لە خوێندنی ماستەر.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی 100%ی كرێی خوێندنی سەرجەم سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان دا، كە لە خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) وەرگیراون.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ڕاگەیه‌ندراوێك لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر “لێخۆشبوونی ڕێژەی 100%ی كرێی خوێندنی سەرجەم سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان دا كە لە خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) وەرگیراون”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت بەشێكیان پێشتر لێخۆشبوونیان لە كرێی خوێندن بە ڕێژەی 100% بۆ كرابوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمی وەرگیرانیان بەشێكی دیكەیان مابوونەوە، بۆیە داواكارییەكەیان لە لایەن بەڕێز سەرۆكوەزیرانەوە وەرگیرا و ئێستا جێبەجێ كرا.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

“شەڕی ئیسرائیل و حەماس، پەردەی بەسەر تاوانەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوا دا داوە”
پێشت “شەڕی ئیسرائیل و حەماس، پەردەی بەسەر تاوانەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوا دا داوە”
حکومەتی هەرێم وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی کرد بە دینار
دواتر حکومەتی هەرێم وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی کرد بە دینار
ەیوەندیدار