حکومەتی هەرێم وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی کرد بە دینار



حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێی بریارێکی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمەودوا لە سەرجەم دەروازە و خاڵە سنوورییەکانی هەرێم وەرگرتنی رەسم  و باجی گومرگی تەنیا بە دینار وەردەگیرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوە، “بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، لە جیاتی دۆلار دەبێتە دیناری عێراقی، هەر لایەنێکیش پێیەوە پابەند نەبێت سزا دەدرێت”.

ئەوەشخراوەتەڕوو “لە نووسراوێکدا بە بڕیارى ژمارە ٢٢٧ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە ٢٠ـی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٣ گشتێندراوە و هاتووە، بە بپشت بەستن بە حکومەکانی مادەى هەشتەم، لە یاساى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ژمارە ٣ـى ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراوە، لەسەر پێشنیازى وەزیرى دارایی و ئابووریی هەرێم، بڕیار دراوە وەرگرتنی رەسمی گومرگی و باج لە دەروازە سنوورى و خاڵە گومرگییەکان تەنیا بە دینارى عیراقی بێت”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئاماژەی بەوەکرد، “سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بڕیارەوە پابەند دەکرێن، لەکاتی سەرپێچیشدا لە دەروازە سنووری و خاڵە گومرگییەکان لایەنی سەرپێچیکار رووبەڕووی سزا دەبێتەوە”.

هاوکات پێشتر لە سەرجەم دەروازە و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگی بە دۆلار وەردەگیرا و لە ئێستاشدا بە بریارێکی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەرگرتنی باجەکان بە شێوەی دیناری عیراقی دەبێت.

مەسرور بارزانی فەرمانێكی دەربارەی خوێندكاران دەركرد
پێشت مەسرور بارزانی فەرمانێكی دەربارەی خوێندكاران دەركرد
خشتەی کارەبای مۆلیدەی هەڵەبجە گۆڕانکاری بەسەردا دێت
دواتر خشتەی کارەبای مۆلیدەی هەڵەبجە گۆڕانکاری بەسەردا دێت
ەیوەندیدار