ڕۆژنامەی لیبراسیۆن؛ ئێران و ئیسڕائیل لە پشت پەردەوە لە ڕووبەڕوو بوونەوەدان



ڕۆژنامەی “لیبراسیۆن”ی فەرەنسی لە راپۆرتێکی شیکاریدا ئاماژەی بەوەداوە، لە نێوان ترسی سەرهەڵدانی بەرەیەکی کراوەی نوێ لەسەر سنووری باکووری ئیسڕائیل لەگەڵ لوبنان، لەگەڵ هەڕەشەکانی تێوەگلانی وڵاتانی دیکە لە ئەگەری پەرەسەندنی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە، سیناریۆی هەڵایسانی ئاگرێکی ناوچەیی چاوەڕوان دەکرێت.

 

ڕۆژنامەکە دەڵێت؛ هەموو چاوەکان لەسەر ئێرانە کە پاڵپشتی حەماس دەکات و وەک هاوپەیمان و دابینکاری دارای حزبوڵڵاش لە باشووری لوبنان دەمێنێتەوە.

 

حسێن ئەمیر عەبدولئیلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە ١٤-١٠-٢٠٢٣ لە بەیروتەوە جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی وەڵامی هەر ئەگەرێک دەدەنەوە ئەگەر ئیسڕائیل هێرش بکاتە سەر غەززە.

 

ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ناردنی دووەم کەشتی فڕۆکە هەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست نیشانیدا کە ئەم مەترسییە بە جددی وەردەگرێت.

 

لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەر و دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسڕائیل، باشووری لوبنان بووەتە شوێنی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان حزبوڵای لوبنان و سوپای ئیسڕائیل، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵی دزەکردنە ناو ئیسڕائیل دەدرێت لەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتیان.

 

سوپای ئیسڕائیل بانگەشەی ئەوەی کرد، کە “چەند تیرۆریستێک”یان کوشتووە پاش ئەوەی هەوڵیانداوە دزە بکەنە ناو سنوورەکانیان، ئەم زانیاریانەش لەلایەن حەماسەوە پشتڕاستکراونەتەوە.

 

لەمبارەیەوە سەرۆکایەتی فەرەنسا دۆخەکەی بە “لە ڕادەبەدەر نیگەرانکەر” ناو بردووە و لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە لوبنان و حزبوڵڵا کرد کە ” خۆیان بەدوور بگرن لە گرژی و پەرەسەندن بۆ ئەوەی بەرەی دووەمی شەڕ لە ناوچەکەدا نەکرێتەوە”.

 

ئایا ئێران توانای دەستوەردانی سەربازیی هەیە؟

لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا، ڕۆژنامەی لیبراسیۆنی فەرەنسی لە زاری تیێری کۆڤێل، توێژەر لە پەیمانگای پەیوەندییە نێودەوڵەتی و ستراتیژییەکان (IRIS) و نووسەری کتێبی “ئێران: هێزێک لە جوڵەدا” ئەوە دەخاتەڕوو، کە تاران زۆرجار تەحەدای هەردوو دوژمنە سەرسەختەکەی کردووە، “ئەمریکا و ئیسڕائیل”.

 

ئەو توێژەرە دەشڵێت دوای تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ لە بەغدا لە هێرشێکدا کە ئەمریکییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ گرت، ئێران بە ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەسەندنەوەی زۆر ڕەمزی دەستی بە جوڵە کرد.

 

دەشڵێت؛ مەترسییە زۆرەکان بۆ ئەگەری دەستوەردان لە کاتێکدایە کە ئێران و ئەمریکا هەنگاوێکیان بەرەو یەکتر ناوە، دوای دانوستانە نهێنییەکانیان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی نێوانیان لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ ئازادکردنی ٦ ملیار دۆلاری فرۆشی نەوتی ئێران کە واشنتۆن لە چوارچێوەی سیاسەتی سزاکانیدا بلۆکی کردبوو، ئەم پێشکەوتنە دیپلۆماسییە بەشێکی لە قۆناغێکی تاریکی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو وڵات سڕیوەتەوە.

 

تیری کۆڤیل توێژەر لە پەیمانگای پەیوەندییە نێودەوڵەتی و ستراتیژییەکان (IRIS) پێی وایە، لە چەند مانگی ڕابردوودا دۆخەکە بەرەو باشتربوون دەچێت، بەو پێیەی دوایین ئامارەکان زیادبوونی بەرهەمی نەوتی خاوی ئێران دەخەنە ڕوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا نەرمی نواندووە، سەرەڕای ئەو سزایانەی کە هێشتا کاری پێدەکات.

خشتەی کارەبای مۆلیدەی هەڵەبجە گۆڕانکاری بەسەردا دێت
پێشت خشتەی کارەبای مۆلیدەی هەڵەبجە گۆڕانکاری بەسەردا دێت
هەزار تەرم لە ژێر داروپەردووی غەززەدا ماوەتەوە
دواتر هەزار تەرم لە ژێر داروپەردووی غەززەدا ماوەتەوە
ەیوەندیدار