کەشناسی: تاوە باران و هەورە تریشقە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات تاوە باران و هەورە تریشقە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، لە ناوچە شاخاوییەکان تاوە باران دەبێت و هەندێك جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ڕاشیگەیاند لەئەنجامی بەرز بوونەوەی کەمێک خێرایی با، ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز خۆڵێکی سووک هەیە تا کاتەکانی ئێوارە. لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕوونیکردەوە کە پێشبینی دەکرێت ئاسمان ساماڵ بێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نمیچە هەور دەگۆڕێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 30 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 27 پلەى سیلیزى

دهۆک : 28 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 33 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 28 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 29 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى

سۆران : 26 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى

ئیسڕائیل: غەززە داگیر ناکەین، بەڵکو حەماس لەناو دەبەین
پێشت ئیسڕائیل: غەززە داگیر ناکەین، بەڵکو حەماس لەناو دەبەین
هۆشداری لە دروستبوونی کارەسات لە نەخۆشخانەکانی غەززە دەدرێت
دواتر هۆشداری لە دروستبوونی کارەسات لە نەخۆشخانەکانی غەززە دەدرێت
ەیوەندیدار